دواین هەواڵ

کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپەیمانەکانی لەبەردەم کۆتا جەنگی وجودیی خۆیاندا؟

‌ئەبوبەكر كاروانی

11 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرەی بەرەنگاری بە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و پڕۆژەی ئایدۆلۆژی و سیاسی و سەربازیی شیعەی سیاسیی لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا بەگشتی، لەبەردەم ئەگەری کۆتا جەنگی یەکلاکەرەوەی چارەنووسی خۆیاندان، وەك پاڵپشتیییەکی لۆجیستی بۆ ئەوەی لە مەیدانە نیشتیمانییە بەئامانجگیراوە گریمانەکراوەکاندا لەئارادایەو داوای هێنانە کایەی دۆخێکی نوێ دەکات.

نەخشەکەش بەو جۆرەیە، ئەو بۆشاییە جیۆستراتیژییەی چاوەڕێ دەکرێت لە ئەگەری ئەو جەنگەدا بێتەکایەوە، نابێت ئیسلامیی سووننیی پڕی بکاتەوە. باس و خواسی بە تیرۆریست ناساندنی ئیخوانیش لەلایەن ئەمریکاوە لەداهاتوودا، لە ڕەهەندێکی گرنگیدا دەچێتە ئەم چوارچێوەوە. هەقە کورد لەسەر ئاستی هەر پارچەیەكی کوردستانی دابەشکراو و ئاستە نەتەوەییەکەشدا، خۆئامادەکردنێکی تەواوی لەم ڕووەوە هەبێت و دۆخی لەناکاوی کۆکردنەوەی تواناکانی ڕابگەیەنێت.

خوێندنەوە و سیناریۆ و بژاردەی تایبەت بەخۆی هەبێت، وابیربکاتەوە و کاربکات و گووتاری دابڕێژێت کە پێویستە ببێتە هێزێکی نوێی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە پێناسە نوێیەکەیدا، چونکە بە بێ چارەسەرکردنی پرسی کورد، خۆرهەڵاتی ناوەراستی نوێ سەبارەت بە ئێمە دەبێتە درووشمێکی بێ ناوەرۆك.

بۆیە، ئێستا کاتی ئەوەیە، خانەیەکی بەدەمەوەچوونی خێرا و ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی نیشتیمانی بۆ هەر پارچەیەك و ژوورێکی هاوبەشیش لەسەر ئاستی نەتەوەیی دابمەزرێت، بیربکاتەوە، بەدواداچوونی ورد بۆ گۆڕانکارییەکان بکات، هەماهەنگی بکات و نەخشەرێگای هەبێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP