دواین هەواڵ

یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی پەیامی پارتیە

‌جەبار عەبدوڵا

17 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی دیموکراتی کوردستان لەمێژووی خەباتی ۷۹ ساڵەی دامەزراندنی لەپێناو مافە ڕەواکانی کورد لەهەوڵی بەردەوامدابووە، پارتی جیاواز لەهەموو حزبە کوردستانیەکان خاوەن پەیامی خۆیەتی هیچ کات نەچۆتە ژێرباری ئەجندای دەرەکی بۆ مصاڵحی شەخصی و حزبی، ئەو هەستە نشتیمانی و نەتەوەییەی لای پارتی هەیە بۆتە جێگای سەرنجی گەلی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان و گەلی کورد بەئومێدێکی گەورە لەداهاتوو دەڕوانن، هەموو کات پارتی بەسەرۆکایەتی مەرجەعی  باڵا سەرۆک بارزانی پەیامی داوە بەلایەنەکان بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوماڵی کورد، چونکە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی دەتوانێت کورد بباتە قۆناغێکی نوێ هەر ئەو یەکڕێزیەش دەتوانێت پیلانی دوژمنان نەزۆک بکات و کورد لەجاران بەهێزتر بکات، پەیامی سەرکردایەتی پارتی ڕوونە پێویستە لایەنەکانی تر پەیامەکەی پارتی بەهەند وەربگرن و هەڵگری ئەو پەیامەبن بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی لەڕابردوو لەئیستادا بەدەستهاتوون، ئەوەی ئیستا لەناوچەکە دەگوزەرێ پەیامێکە بۆ هەموو لایەک کە هەست بەبەرپرسیاریەتی بکەن دژی ئەو زوڵمەی دەرحەق بەڕۆڵەی کورد ئەنجام دەدرێت، کوردستانی باشور ئیستا لەبارودۆخێکدایە زیاتر لەجاران پێویستی بەیەکهەڵوێستیە بۆ مسۆگەرکردنی ئەو پۆستانەی کەپشکی کوردە لەکابینەی شەشەم و زامنکردنی مافە دەستوریەکانی تایبەت بەخەڵکی کوردستان، دووبەرەکی لایەنەکان لەسەر پلەو پۆست خەریکە دەرفەتی بەهێزبوون دەبەخشێتە دوژمنانی کورد بۆ پێشێلکردنی زیاتری دەستوری عیراق و زەوتکردنی مەفەکانی خەڵکی کوردستان،  کێ زیان دەکات لەو ململانێ و شەڕە قۆچەی هندێ لەلایەنەکان کەلەسەر پلەو پۆست دەیکەن تەنها خەڵکی کوردستانە، ئەگەر بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان بێت پارتی براوەی هەڵبژاردنەکانە بەجیاوازیێکی زۆر لەپێش لایەنە کوردستانیەکانە بۆیە دەکرێت پارتی پێداگری بکات لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستانەی بەر کورد دەکەون، بەڵام پارتی لەپێناو بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کورد ئەو مافەی داوە بەلایەنەکانی تر، هەرچەندە تاکو ئیستا نەیانتوانیووە شەڕ لەسەر مافەکانی کورد بکەن ئەگەر لەهەر پلەو پۆستێک دابن، ئەوەی پارتی دەیەوێت تەنها پەیڕەوکردنی دادپەروەریە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا ئەمەش بەیەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لایەنەکان بەئامانج دەگات، بۆیە پارتی بانگەوازی بۆ هەموو لایەنە کوردیەکانە یەکگرتوو یەکڕیزبن دژی هەر ناعەدالەتیەک کەمافەکانی کورد پێشێل بکات

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP