لەدوێنێ شەوەوە، یەک لەشکر پەیجەوان و رۆژنامەنووس لە ئینزاری “جیم”ن و نەخەوتوون بەڵکو ئەوەی لافاو لە هەولێر هەستێت و تۆڵەی ئەو وەزعە بکرێتەوە کە لە چەمچەماڵ روویدا!
دەرەنجامی ئەم نەفیر عامە کۆمەڵێک مانشێتن کە لەهەموویان زیاتر جێگەی پێکەنین ئەوەیە کە تیایدا هاتووە “باراناوەکەی گەڕەکی ژین بەرەو دارەتوو دەڕوات و چاوەڕواندەکرێت لەوێ لافاو درووستبێت”
لە زانستی سیاسەتدا، چەمکێک هەیە پێیدەڵێن؛ سیاسەتی نەرێنی، یان “Negative Politics”. ئەمە، بریتییە لە بەکارهێنانی تاکتیکی جۆراوجۆر بۆ هێرشکردنە سەر نەیارەکان لەبری خستنەڕووی سیاسەت و بەرنامەی خۆت. جا کێشەی ئەم یەکێتی نیشتیمانییە (بەتایبەتی یەکێتییە نوێیەکە)لە هاتنییەوە هەر ئەوەیە! بە کورتییەکەی خۆی بەرنامەی نییە و چاوەڕوانە بەرنامەی ئەوانی دیکە خراپ دەرچێت! لەو چاوەڕوانییەشدا هەڵەنەبم چوار ماڵی یەک کۆڵانی پێ پەیداکرا دوویان ئەلهەقی تۆزێ ئاوی تێچووبوو دووەکەی دیکەش تەنانەت پەیامنێرەکە رووی نەبوو بچێتە ژوورێ چونکە دەیزانی هەولێری گوتەنی چ لەگۆڕێ نییە!
ڕاستییەکەی ئەگەر ئەوبەڕێزانە نیازیان وایە شتێکی جیاواز پێشکەشبکەن، دەبێت پێوەری سیاسەتەکەیان بریتیبێت لەوەی چی باشە لەجێگەی نفوزی خۆیان پێشکەشی بکەن و هەموو کوردستانیش بە جێگە نفوز و بەهی خۆیان بزانن بەپێچەوانەوە هەر کارێکی دیکە چارەنووسی وەک رووماڵی لافاوەکەیە!