ئەمە ئەو قسەیە ناوە ناوە یەکێتی بەهەرەشەی بەدەستهێنانی دەستکەوت وەک ئامرازێکی مەترسیدار بۆ سەر هەرێم و بەدیاری کراوی بۆ سەر پارتی بەکاری دەهێنێت، لێ بابەتی دوو ئیدارەی بە مەفهومی دارایی و سیاسی و یاسایی زۆر دەمێکە لە دەست پارتی و یەکێتی دەرچووە، یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەر بەتەواوی چووە قۆناغی دوو ئیدارەی، عەبادی بەزاره خۆی دەیگێرێتەوە و دەلێت : یەکێتی داوایی جوداکردنەوەی “ سلێمانی و هەلەبجە و کەرکووک” کرد، بەفەرمی ئەو داواییەی کرد، لێ من گوتم ئەوە لە دەسەڵاتی من نیە. دەستوور هەڵوەشێنمەوە، یەکێتی لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر هیچ رۆژێک نەبووە بە ئاراستەی جیاکردنەوەی دوو زۆنی کار نەکات، لێ لە هەموو جاردا شکەستی هێناوە، لە تەوتین شکەستی هێنا کە بنەمایی هەرە لە پێشی جیاکردنەوەی زۆنی سەوز بوو لە رووی ئابووریەوە، راستە یەکێتی لە رووی سەربازی و هێزی ئەمنی خاوەنی دەسەڵاتە، لێ بابەتی غاز و یان هەر دەست بردنێک بۆ ئەو کۆمپانیا و کێلگەی پیشازیەی نەوت و غاز نەک لە هێزی یەکێتی لێ لە هێزی ئێران و عێراقیش گەورەترە! بۆیە ئێستا دۆخەکە روونترە، یەکێتی ناتوانێت بەم گوشارە چیتر هەرەشەکان بکاتە کارتی بەدەستهێنانی دەستکەوتی ناشەرعی، یەکێتی لەهەموو ئەگەرێک خۆی مەلاس داوە بۆ دابەشبوونی هەرێم لەسەر بنەمایی دوو زۆنی، نەش وەستاوە! لەو جۆرە هەوڵە بۆیە رەچاوی یەکێتی بکرێت یان نا یەکێتی هەر لەو مەبەستەی بەردەوام دەبێت.
بۆیە پێکهێنانی حکومەت بێ یەکێتی هیچ لە دۆخی زاڵ ناگۆرێت