دوای چڵ رۆژ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، دوای 20 ساڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئارام و شارستانییانه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چووه ، به پێی هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی له‌م بانگه‌شه‌ی ههئهمجارهدا كه‌متر سكاڵا تۆماركراون ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی كه هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن زیاتر به‌ره‌و پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن، دوور له‌هه‌موو توند وتیژی و په‌نابردنه به‌ر زمانی زبر ودروستكردنی ئاڵۆزی ، به‌دڵنییاییه‌وه سه‌رۆك مسعود بارزانی ، له ده‌ستێكی بانگه‌شه‌ی ئه‌رێنی وكاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌كان ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و تێگه‌یشتنی هه‌مووان بۆ بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانی و به‌كارهێنانی زمانی نه‌رم و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه
به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو له نێو بانگه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی ،بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، چوونكه پارتی له‌وه تێگه‌یشتووه به‌قه‌د گه‌وره‌یی خۆی گۆڕانكاری له به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه بكات ، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌كی كه پارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ، توانیوێتی زیاتر سه‌رنج و متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌لای خۆیدا رابكێشێت ، كاریگه‌ریشی له سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی ده‌بێت ، چونكه خاڵی سه‌ركه‌وتن وپێشه‌نگی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه بوو كه پێشتر به‌هاووڵاتیان درابوون ، چونكه پارتی پابه‌ند بوه به زۆرینه‌ی به‌ڵێنه‌كانی و پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها چوونی به‌رپرسانی پارتی بووه بۆ ناو جه‌ماروه‌ری كوردستان ، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه نه‌ك ته‌نیا پارتییه‌كان به‌ڵكو خه‌ڵكی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش و بێلاینهكانیش له رۆژی ده‌نگدان متمانه و ده‌نگی خۆیان به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن،چونكه هه‌مووان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی كلیلی سه‌ركه‌وتنی پارتی خزمه‌تكردنه و خه‌ڵكی كوردستانیش به‌گشتی له رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ خۆیان له سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان و خزمه‌تكردن به پارتی ده‌ده‌ن و نه‌یارانی پارتیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی پارتی حزبی یه‌كه‌م و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه و راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره پارتی یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ره
له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج وبایه‌خ بوون ، چاڵنجی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ و داتا و پرۆژههكان و به‌جێگه‌یاندنی پرۆژه‌كان بوو له سه‌رانسه‌ری كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ر دوو جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌خت بێت و به‌ڵام به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن و سه‌رنجدان له سه‌ر هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی رابردووش بكه‌ینه پێوه‌ر ، به‌دڵنییاییه‌وه پارتی نه‌ك ته‌نیا یه‌ك ملیۆن وبه‌ڵكو زیاتریش به به‌راوه‌رد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر و بۆیه ده‌بێته حزبی ملیۆنی ، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر له 800 هه‌زار ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا ، ئه‌مجاره‌یان به ده‌نگی ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئینجا ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا و دیاله و به‌غدا ، به هه‌ژماردنی ده‌نگه‌كانی پارتی ، ئه‌وا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی نه‌ك هه‌ر زیاتر ده‌بێت به‌ڵكو پێوانه‌ش تۆمار ده‌كرێت ، بۆیه گرنگه و زه‌رووره‌ته و رۆژێكی مێژوویی و شه‌ڕێكی قورسی شارستانییه ده‌نگ ومتمانهكانمان بۆ ئه‌و حزب ولایه‌نه بێت هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن و داكۆكیكردن بێت له خاك و مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی نیشتیمان بێت ، هه‌موومان پشتیوانی حزبه ملیۆنییه‌كه‌ی له رۆژه مه‌زنه‌كه بین .