دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 خولەک پێش ئێستا

لە کەلار ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە

هەرێم نیوز

لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە شاری کەلار، ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان ڕووی دا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

ئەمشەو پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە کەلار، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی «جێب» و «فۆرد» پێکیاندا داوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی گەرمیان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ژنێک و پیاوێک کە لە ناو ئۆتۆمبێلی جۆری جێبدا بوون و لەدایکبووی ساڵانی 1968 و 1973ـن، بریندار بوون.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بریندارەکان دەستبەجێ گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ژنەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە، هاوکات تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP