دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لیستی ئەو بەنزینخانانەی سبەی هەینی لە سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن

هەرێم نیوز

بەپێی خشتەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە شاری سلێمانی، سبەی هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، لە 13 بەنزینخانەی شارەکەدا بەنزینی 750 دیناری بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە جووتدا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، لیستی ئەو بەنزینخانانەی شاری سلێمانی بڵاو کرایەوە کە سبەی هەینی بەنزینی 750 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە جووت دابەش دەکەن و بریتین لەمانەی خوارەوە:

بەنزینخانەی مامۆستایان، بەنزینخانەی شەن، بەنزینخانەی شارۆ، بەنزینخانەی تاسڵوجە، بەنزینخانەی ڕەهێڵ، بەنزینخانەی سلێمانی نوێ، بەنزینخانەی کازیوە، بەنزینخانەی میلا، بەنزینخانەی دایک (تایبەت بە خانمان)، بەنزینخانەی برایەتی دوو، بەنزینخانەی پێشەوا، بەنزینخانەی هەڵەبجە تانجەرۆ، بەنزینخانەی کانی گۆران

هاوکات ئاماژە بەوە دراوە لە ئەگەری کەمی بڕی بەنزینیشدا گۆڕانکاری بەسەر لیستەکەدا دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP