دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هەردی سەڵاح: کاتێک هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1991 بە خوێن دروست بوو، زەیدی تەمەنی نۆ ساڵان بوو

هەرێم نیوز

هەردی سەڵاح، هونەرمەند، لە وەڵام و کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە لێدوانەکانی «زەیدی» سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکان و دۆخی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە کاتێک هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1991 بە خوێن دروست بوو، ناوبراو تەمەنی نۆ ساڵان بووە و ئەوە هەرێمی کوردستانە عێراقی دروست کردووەتەوە نەک بە پێچەوانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، هەردی سەڵاح لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەستوور بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، و ئەو کێڵگە نەوتییانەی زەیدی داوایان دەکات هەموویان دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 140ـی دەستوورەوە کە ئەگەر ئەو ماددە دەستوورییە جێبەجێ بکرایە، ئەوا ئەو کێڵگە نەوتی و گازییانە و کەرکووکیش مافی هەرێمی کوردستان بوون.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هەردی سەڵاح ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئەگەری بوونی هەر کەموکوڕییەکدا، هەرێمی کوردستان پەرلەمان و حکوومەتی خۆی هەیە و بەپێی دەستوور خۆی بڕیار لە ئیدارەدانی خۆی دەدات، نەک کەسانێک کە بە گوتەی ناوبراو، دەسەڵاتەکەیان لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لە گەندەڵی و دزی و میلیشیای تائیفیدا بووە و ئێستا بیانەوێت لێپرسینەوە لە کورد بکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هەردی سەڵاح ئەو پرسیارەی ورووژاندووە کە پێویستە لێپرسینەوە لە سەروەت و سامانی زەیدی خۆشی بکرێت کە لەدایکبووی ساڵی 1982ـە، تاوەکو ڕوون ببێتەوە ئایا ئەو سەرمایە زۆرەی بە ڕێگەی یاسایی بەدەست هێناوە یان بە ڕێگەی بەدەر لە یاسا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP