هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق تەواوبوونی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی ڕاگەیاند، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کرد کە بودجەی ساڵی نوێ جێگیرکردنی 500 هەزار گرێبەست و زیادکردنی 120 هەزار پلەی وەزیفیی نوێ بۆ میلاکی حکوومی لەخۆ دەگرێت.
سەبارەت بە دۆخی ئابووری و نێوەڕۆکی پرۆژەیاساکە،، وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە کە بودجە نوێیەکە بارودۆخە ئابوورییە نائاساییەکانی لەبەرچاو گرتووە کە جەنگ، داخستنی گەرووی هورمز و دابەزینی هەناردەی نەوت سەپاندوویەتی.
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە کە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 تەرخانکردنی بڕی 5 تریلیۆن دیناری عێراقی بۆ پارێزگاکان و 1 تریلیۆن دینار بۆ سندووقی نەوەکان لەخۆ دەگرێت، هەروەها بەرزبوونەوەی پشکی داهاتە نانەوتییەکانی عێراقی بۆ ڕێژەی 18% لە کۆی گشتیی داهاتەکان تۆمار کردووە.