دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز
⠀
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵیی دەربارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
⠀
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی 11ـی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، کە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانیان خستە بەر باس.
⠀
لە دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، هاوکات جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغداد بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
⠀
لە لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP