دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی نرخی کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە و نرخی کیلۆواتی ستییەکانی بۆ مانگی ١١ دیاری کرد

هەرێم نیوز
⠀
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان و ستییەکانی بۆ مانگی ١١ دیاری کرد و ڕایگەیاند، نرخی کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر ٨٢ دینارە و کۆی نرخی ئەمپێرەکەش بەگوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردن دەبێت.
⠀

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی 11ـی 2026، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی ١١، نرخی کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر بە ٨٢ دینار دیاری کراوە بۆ ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی و ئەو قەزا و ناحیانەش کە هێشتا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی کارەبایان نەبووەتە بەردەوام و موەلیدەکانیان کار دەکەن.
⠀
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، نرخی ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگی ١١ تا بەرواری ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٦ بەگوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردن هەژمار دەکرێت کە ڕەنگە لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز بێت، هاوکات لەلایەن بەشی موەلیداتەوە پسوولەی کارەبایان بۆ دەردەچێت و قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی سەرپەرشتی و چاودێریی پرۆسەکە دەکات.
⠀
سەبارەت بە خشتەی پێدانی کارەبا، کارەبای سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە کە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان وەک ئێستا بەردەوام دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.
⠀
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە نرخی کیلۆواتێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی ١١ بریتییە لە ٥٤٧ دینار، بەڵام بۆ ئەو ستییانەی کە کارەبای نیشتمانییان نییە و تاکە سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە، نرخی یەک کیلۆوات بە ٥٣٠ دینار دیاری کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP