هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کۆتایی شوباتی ڕابردوو بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ کردووە بە باشی بەڕێوە دەچێت، بەڵام جەختی کردەوە کە لایەنی بەرامبەر جێگەی متمانە نییە.
تێکشکاندنی توانای سەربازی و ئەتۆمیی ئێران
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن پەلەی لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکاندا نییە، چونکە بەهۆی هێرشەکانی پێشووەوە زیانی گەورە و کاریگەریان بە توانای سەربازی و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران گەیاندووە.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: "توانای ئەتۆمیی ئێرانمان تێک شکاندووە و تەنیا یەک یان دوو پێگەی دیکە ماون کە دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، بەڵام دەتوانین لە ماوەی ١٠ خولەکدا ئەنجامی بدەین و سەرجەمیان لەناو ببرێین."