هەرێم نیوز
⠀
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ گۆڕینی بیروباوەڕی ئەتۆمیی وڵاتەکەیان نەدراوە، بەڵام گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە هەیە.
⠀
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی 10ـی 2026، موحسین ڕەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران تەنیا دوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تاران لەلایەن ئەمریکاوە تاوتوێ دەکرێت.
⠀
ناوبراو ڕوونیکردەوە، کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکاندا پێویستە مافە ئەتۆمییەکانی ئێران بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی پارێزراو بن، هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە گەرووی هورمز تاوەکو جێبەجێکردنی مەرجەکانیان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
⠀
سەبارەت بە پەیامەکەی واشنتن بۆ تاران، ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران ئاشکرای کرد کە نامەکەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای بینیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان بۆ ئەو نامەیە نەبووە.