دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا هۆشداریی ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی لە مۆسکۆ دەداتە ڕووسیا

هەرێم نیوز
⠀
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ هۆشداری دەداتە حکومەتی ڕووسیا لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە لە پایتەختی ئەو وڵاتە.
⠀
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی 10ـی 2026، باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاند کە زانیاریی باوەڕپێکراویان هەیە لەسەر هەڕەشەی ڕووداوێک کە دەبێتە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆر قوربانی لە مۆزەخانەی تساریتسینۆ لە مۆسکۆ.
⠀
لە بەرامبەر ئەم هۆشدارییەدا دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا پشتڕاستی کردەوە کە زانیارییە هەواڵگرییەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە پێگەیشتووە.
⠀
دەزگا ئەمنییەکەی ڕووسیا جەختی لەوەش کردەوە کە سەرجەم ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکە و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP