هەرێم نیوز
⠀
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کە واشنتن ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بەو مەرجەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی دروست نەکات.
⠀
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی 10ـی 2026، مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئـێران دەریخستووە کە دەیەوێت بگات بە چـ.ـەکی ئەتۆم، کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تاران ئامانجەکانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بپێکێت.
⠀
سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئێستاش، ناوبراو ڕوونیکردەوە کە نازانێت ئایا هیچ چوارچێوەیەکی کاتیی دیاریکراو بۆ ئەو دانوستانانە دانراوە کە لەلایەن قەتەرەوە سەرپەرشتی دەکرێن یان نا.
⠀
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران نەوەستاون و ئەوەشی خستە ڕوو کە چوارچێوەی کاتیی ئەو گفتوگۆیانە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دیاری دەکرێت.