دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامی نهێنیی واشنتن بۆ تاران؛ ئایا ئێران مەرجەکانی بەسەر ئەمریکادا دەسەپێنێت؟

ھەرێم نیوز

ئێران نامەکەی جەی دی ڤانس بۆ بوژاندنەوەی گفتوگۆکان وەردەگرێت، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاوەکو داواکارییەکانی جێبەجێ نەکەن، هیچ دانوستانێک ناکات کێشمەکێشی دیپلۆماسی لە نێوان واشنتن و تاران؛ ئایا پەیامەکەی ئەمریکا دەرگای گفتوگۆ دەكاتەوە یان تەقینەوەی مەرجەکانە؟

 
لە پەرەسەندنێکی نوێی سیاسی و دیپلۆماسیدا، ئاژانسی «تسنیم»ی ئێرانی بڵاوی کردەوە که تاران نامەیەکی لەلایەن جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشتووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە و پێداگری لەسەر مەرجە بنەڕەتییەکانی دەکاتەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، تاران سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەمریکا مەرجەکانی جێبەجێ بکات و هەر هەڵوێستێک پێچەوانەی ئەم چارەسەرە بێت ڕەت دەکرێتەوە.

ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە هات کە ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت ژۆرنال» ئاشکرای کرد جێگری سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستەی موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کردووە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان و بوژاندنەوەی پەیوەندییەکان.

 

ناوەڕۆکی نامەکە و پەیوەندییەکان تەنها لەسەر دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی گونجاوی گفتوگۆ بوونە، بێ ئەوەی وردەکاریی ڕێککەوتنی ئاشتی بخەنە ڕوو. لە بەرامبەردا، دونالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە دا کە ئێران پێویستی بە هاوکاریی پزیشکی هەیە.

بەربەستەکان لە بەردەم ڕێککەوتن و گەڕانەوەی دانوستان:
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە دەست قەیران و ئاڵۆزییەوە دەناڵێنن، بە جۆرێک ناکۆکی لەسەر هەنگاوە سەرەتاییەکان هەیە؛ واشنتن داوای دەستبەرداریبوونی پێشوەختە لە دۆسیەی ئەتۆمی دەکات، لە کاتێکدا تاران داوای ئاسانکاریی خێرای ئابووری و هەڵگرتنی گەمارۆکان دەکات.

جێگەی باسە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن کە لە مانگی حوزەیراندا واژۆ کراببوو، تەنها دوای دوو هەفتە هەڵوەشایەوە، ئەوەش بەهۆی جیاوازیی لێکدانەوە لەسەر بڕگەکانی پەیوەست بە گەڕانەوەی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز.

 

پێشتر، لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا، تاران بە شاندی باڵای پەکستانی ڕاگەیاندبوو کە بێ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی، هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ واشنتن ئەنجام نادات، و موحسین ڕەزایی جەختی لەوە کردبووەوە کە موادە ئەتۆمییە پیتێنراوەکان لە ناوخۆی وڵاتدا دەمێننەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP