هەرێم نیوز
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی عەربەت بۆ سەیدسادق لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک (کیا) و بارهەڵگرێکی ئێرانی، سێ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی 10ـی 2026، موقەدەم زانا عەزیز، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی عەربەت ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کۆتایی ناوچەی عەربەت بە ئاڕاستەی سەیدسادق ڕووی داوە، و هەر سێ بریندارەکە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە کیاکە بوون.
هاوكات ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە لایەن تیمی هاتوچۆوە هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە کراوە، و بریندارەکانیش لە ڕێگەی تیمەکانی تەندروستییەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون.