دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لیستی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ سبەی پێنجشەممە لە سلێمانی

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە سبەی پێنجشەممە بەنزینی 750 دیناری بەسەر ئۆتۆمبێلە ژمارە تاکەکاندا دابەش دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە ئاگادارییەکدا ڕاگەیەندرا کە سبەی پێنجشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەنزینی حکوومی (750 دیناری) بەسەر ئۆتۆمبێلە ژمارە تاکەکاندا لە بەنزینخانەکانی (کوردستان، تاسڵوجە، مامۆستایان، مژدە، شەن، دایک - تایبەت بە خانمان، پێشەوا، کانی گۆران، کازیوە، دۆڵەڕووتی نموونەیی، چوارچرای نوێ، و سلێمانی نوێ) دابەش دەکرێت.

لە ئاگادارییەکدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەنزینخانەکانی (هەڵەبجە لە تانجەرۆ، ئازادی، بەختیاری، ڕەهێڵ، بەکرەجۆ ئۆیڵ، میلا، شاوان، شارۆ، برایەتی دوو، و هەڵوێست) سبەی بەنزینیان لێ دابەش ناکرێت، و دابەشکردنی بەنزین لە بەنزینخانەی (شاڵ ئۆیڵی سێ) لە چاوەڕوانیی یەکلاییکردنەوەدایە.

 هاوكات جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە ئەگەری دروستبوونی کەمیی بەنزیندا، گۆڕانکاری بەسەر لیستەکەدا دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP