دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەولێر ئافرەتێکی ئێرانی دەستگیر کرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی تەقەکردنی بڵاو کردبۆوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند که لە ماوەیەکی پێوانەیی و کورتدا توانراوە تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت کە بڕیار بوو دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، تێیدا ئافرەتێک بە شێوەیەکی نایاسایی دەمانچەی دەرهێناوە و تەقەی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە کە دوای شۆڕبوونەوەی ڤیدیۆی ئافرەتێک بە ناوی (ن. ب. ق.) بە ڕەگەز ئێرانی، کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە شاری هەولێر تەقەی کردبوو، هێزەکانیان تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد. 

پۆلیس ئاماژەی بەوەش دا که تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەری گیراوەتە بەر.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، پۆلیسی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییانی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک نمایشکردن بە چەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغەیە و ئەنجامدەری تووشی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە، هاوکات داواشی کرد هاووڵاتییان لە ڕەفتاری لەو جۆرە دوور بکەونەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP