دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆستی لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق یەکلا دەکرێتەوە؛ سبەی دەنگ لەسەر سەرۆک و ئەندامانیان دەدرێت

هەرێم نیوز

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی بڵاو کردەوە کە تایبەتە بە یەکلاییکردنەوە و دەنگدان لەسەر دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی لیژنە هەمیشەیییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی سبەی بڵاو کردەوە.

 بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، خشتەی کارەکە لە یەک بڕگەی سەرەکی پێکهاتووە، کە ئەویش دەنگدانە لەسەر دیاریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هەمیشەیییەکانی پەرلەمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP