هەرێم نیوز
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و سەردانی مەزارگەی سەیدە زەینەبی کرد، هاوكات لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بەخشییە مەزارگەکە و مزگەوتی ئومەوی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ مەزارگەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق،،ک ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، یاوەریی عەلی فالح زەیدی کردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەش دا که سەرۆکوەزیران نوێژی لە حەوشەی مەزارگەکەدا ئەنجام داوە و بەسەر بەشە جیاوازەکانیدا گەڕاوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە عەلی زەیدی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری لە هەژماری تایبەتی خۆی بەخشیوە، بە شێوەیەک پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مەزارگەی سەیدە زەینەب و پێنج ملیۆن دۆلاری دیکەشی بۆ مزگەوتی ئومەوی تەرخان کردووە.
شایەنی باسە، لە میانی ئەم سەردانە فەرمییەدا، سەرۆکی حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆ بووەوە.