دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 57 خولەک پێش ئێستا

پەرەسەندنێکی چاوەڕواننەکراو لە دۆسیەی ئۆکراینادا؛ مسکۆ مەرجی پاراستنی ژیان بۆ زێلێنسکی دەستەبەر دەکات

هەرێم نیوز

یوری ئوشاکوف، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە فلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، بە فەرمی زامن و گەرەنتیی پاراستنی سەلامەتیی فلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەکات ئەگەر بڕیار بدات سەردانی شاری مسکۆ بکات.

 ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە هات کە پوتن گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەلێکساندر ستۆب، سەرۆکی فینلەندا و یوناس غار ستۆرە، سەرۆکوەزیرانی نەرویج ئەنجام دا.

بەگوێرەی لێدوانەکەی ئوشاکوف بۆ کەناڵی «ڤێستی»، پوتن جەختی لەوە کردووەتەوە کە زێلێنسکی دەتوانێت لە ئەگەری حەزکردنیدا سەردانی مسکۆ بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ، و لەوێ سەرجەم مەرج و پێویستییەکان، بە بوارە ئەمنییەکانیشەوە، بۆ دابین دەکرێت. یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش کرد کە هەردوو سەرکردەکەی فینلەندا و نەرویج ئەوەیان گەیاندووە کە زێلێنسکی گرنگییەکی کارا بە ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پوتن دەدات.

لای خۆیەوە، سەرۆکی فینلەندا ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی بە ئاشکرا و سوودبەخش وەسف کرد و جەختی کردەوە کە بوونی دیالۆگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ کارێکی پێویستە، لە کاتێکدا ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە لەسەر دەستپێشخەریی فینلەندا و نەرویج بەڕێوەچووە نەک بە نوێنەرایەتیی گشتیی ئەورووپا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP