هەرێم نیوز
حکومەتی ئیتاڵیا دوای 12 ساڵ لە مانەوەیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا، کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی 9ـی 2026، وڵاتی ئیتاڵیا بە ڕەسمی ڕایگەیاند کە سەرجەم هێزە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کشاندووەتەوە، ئەمەش پێش هاتنی وادەی کۆتایی کشانەوەیان.
ئاماژەی بەوەش کراوە، سەربازانی ئیتاڵیا لە ساڵی 2014ـەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاوێژکاری و مەشقیان بە هێزە ئەمنییەکان دەکرد، هاوکات دوا وادەی ڕێککەوتووش بۆ کشانەوەیان ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی 2026 دیاری کرابوو.