دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بۆ ئێران دەستپێدەکەنەوە

هەرێم نیوز

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بۆ ئێران لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی 9ـی 2026، کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی مەیدانیی وەهەب حەسەنی، وەزیری گواستنەوە، ڕەزامەندیی تایبەت بەدەستهێنراوە تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، تیمەکانی کۆمپانیاکە بە خێرایی کار دەکەن بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەکان و تەواوکردنی پێداویستییە پەیوەندیدارەکان، تاوەکو لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بەڕێوەبچن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی جەختی کردەوە کە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دوای تەواوکردنی ڕێکارە ڕێکخستنی و هونەرییەکان دەبێت، بە شێوازێک کە دەستەبەرکردنی کارکردنیان بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان مسۆگەر بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP