دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

٤٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەژێر پاراستنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکادا بە هورمزدا تێپەڕی

هەرێم نیوز

لە پەرەسەندنێکی نوێی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان لە کەنداو، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا، هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی ڕێڕەوی ١٢٢ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.

فەرماندەییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» ئاشکرای کرد کە کەشتیی جەنگیی زەبەلاحی «یو ئێس ئێس بۆکسەر (USS Boxer - LHD 4)» بەردەوامە لە ئەرکە دەریاییەکانی لە ئاوە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا و درێژە بە جێبەجێکردنی گەمارۆ توندەکانی سەر ئێران دەدات.

هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر هەژموونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکە و دووپاتی کردەوە کە واشنتن ئێستا لە پێگەیەکی زۆر بەهێزدایە و بە تەواوی کۆنتڕۆڵی ڕێڕەوی گەرووی هورمزی بەدەستەوەیە. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد کە ئیدارەی ئەمریکا هیچ پەلەیەکی لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاراندا نییە، لە کاتێکدا دۆخی گواستنەوەی وزە ئاسایی بووەتەوە و تەنیا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ٤٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەژێر چاودێری و پاراستنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکادا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە؛ هەنگاوێک کە پەیامێکی ڕوونە بۆ ئێران لەسەر باڵادەستیی مەیدانیی واشنتن بەسەر گرنگترین ڕێڕەوی وزەی جیهاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP