هەرێم نیوز
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند بەپێی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ تورکیا، هێزەکانی ئەنقەرە سەربازگەی باشیک - زێلکان بە قۆناغ ڕادەستی بەغدا دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 9ـی 2026،نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد،، عەلی زەیدی،، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،ک، سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری نیویۆرک کۆبوونەوە و لەسەر چەند پرسیارێکی ستراتیژی ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەش کراوە، هەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر تەواو سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق لە شنگال و کۆتاییهێنان بە بوونی توخمە چەکدارە بیانییە قەدەغەکراوەکان،، هاوکات بڕیاریش درا هێزەکانی تورکیا سەربازگەی باشیک - زێلکان بە شێوازێکی قۆناغبەندی و بەپێی خشتەی کاتیی ڕێککەوتوو ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکەن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، بەغدا و ئەنقەرە ڕێککەوتن لەسەر فراوانکردنی قەبارەی بازرگانی و وەبەرهێنانی دوولایەنە و خێراکردنی پرۆژە ستراتیژییە هاوبەشەکان، بەتایبەت پرۆژەی «ڕێگەی گەشەپێدان».