دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا خشتەیەکی کاتیی بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دیاریکرد

هەرێم نیوز

ئەمریکا خشتەیەکی کاتی بۆ جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دادەنێت، بۆ ئەوەی بتوانێت گرەنتیی پاراستنی کەشتییەکان بکات لەکاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووەکەدا.
کاتی دیاریکراو بۆ پاراستنی کەشتییەکان

ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دوابەدوای چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕدەبن، ئەمریکا خشتەیەکی کاتیی ئامادەکردووە بۆ جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، بۆ ئەوەی بتوانێت لەو کاتانەی دیاریکردووە گرەنتیی پاراستنی کەشتییەکان بکات لە گەرووی هورمزدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمریکا ڕۆژانە تەنیا لە دوو کاتدا توانیویەتی گرەنتیی پاراستنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بکات، یەکێک لەو کاتانەش کاتژمێر ٩ی بەیانییە.

هۆشداریی ئەمریکا بۆ کاتەکانی شەو
ئەو ڕۆژنامە بەریتانییە ئاشکراشی کردووە، ئەمریکا هۆشداریی داوەتە ئەو کەشتییانەی خوازیارن بە گەرووی هورمزدا تێبپەڕن، تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بژاردەیەکی سەلامەت نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP