هەرێم نیوز
دانا تەقێدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرای کرد کە دۆسیەی ئاماژەپێکراو لە دادگای سلێمانی دەست پێ دەکاتەوە.
دانا تەقێدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ڕای گەیاند، دادگای تەمیزی کوردستان لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە داوای دۆسیەکەی کردبوو، بەڵام دادگای سلێمانی بێگوێدانە بڕیارەکە دۆسیەکەی نە ڕەوانە کردبوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، سووربوونی دادگای تەمیز بۆ داواکردنی دۆسیەکە لەسەر داوای پارێزەران بووە، بەڵام دوایین هەڵوێستی دادگای تەمیز ئەوەیە لەمەودوا داوای دۆسیەکە ناکات، تاوەکو دادگای سلێمانی دەست بکاتەوە بە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی خۆی.
شایەنی باسە، مانگی ڕابردوو لاهوور شێخ جەنگی لە ڕێگەی تیمی پارێزەرانییەوە ڕای گەیاندبوو کە ئامادەیە لە هەموو دادگەیەک ئامادە بێت، بەمەرجێک دادپەروەریی تێدا ڕچاو بکرێت.