هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی لە یەکی ئەیلوولەوە بۆ یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵ درێژ کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی 8ـی 2026، بەگوێرەی ڕێنماییی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٦ کە بە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، هەمواری ڕێنماییی تایبەت بە مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو کرا و ڕێکەوتی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێل بۆ یەکی تشرینی دووەم دواخرا.
د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە لەسەر داواکاریی بازرگانان و بەهۆی بارودۆخی شەڕ لە ناوچەکەدا دراوە تاوەکو تووشی زیان نەبن. بەپێی ئەم بڕیارە، بازرگانان دەتوانن تا یەکی تشرینی دووەم ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ هاوردەی هەرێمی کوردستان بپەڕێننەوە.