هەرێم نیوز
سەرچاوەکانی کەناڵی ئەلعەرەبیە ئاشکرایان کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی داوە دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک هەڵپەسێردرێت و ئەگەریش هەیە ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی 8ـی 2026، سەرچاوەکانی کەناڵی (ئەلعەرەبیە) بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی بە تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی کردووە کە بۆ چەند هەفتەی داهاتوو سەرجەم دانوستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵپەسێرن. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕەنگە ئەم بازنە کاتییە زیاتریش درێژ بکرێتەوە.
سەرچاوەکان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، کە ترەمپ لە کۆبوونەوەیدا بە تیمی دانوستانکاری ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، دەرفەتەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران زۆر کەم بوونەتەوە، بۆیە لە ئێستادا بڕیاری ڕاگرتنی گفتوگۆکانی داوە.