دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

بۆریی ئاوی دووکان - سلێمانی شکا

هەرێم نیوز

بۆریی ئاوی دووکان - سلێمانی شکاوە و تیمەکان سەرقاڵی چاککردنەوەن. بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی ٦٠ مەتریی سلێمانی بێئاو دەبن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی ٢- ٣ رۆژیان پێدەچێت بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە. سەبارەت بە گەڕەکەکانی نێو شەقامی ٦٠ مەتریی سلێمانییش گوتی، "ئەو گەڕەکانە کێشەیان نابێت."

ئەو گەرەک و شووێنانەی بەهۆی شکاندنی بۆری ئاوی دووی دوکان _ سلێمانی بێ ئاو دەبن بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری تر
چەمچەماڵ
شۆڕش
بازیان
ئەڵایی
گۆپاڵە
تاسڵوجە
گەرەکەکانی دەرەوەی بازنەی مالیک مەحمود (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، مزگەوتی فەجر) هەموو ئەو گەرەکانەی ماوەی دوو مانگە بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP