دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 3 هەفتە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: ستارلینک هیچ بریکارێکی لە عێراقدا نییە

هەرێم نیوز

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند کۆمپانیای ستارلینک هیچ بریکارێکی فەرمیی لە عێراقدا نییە و هەر بانگەشەیەک لەو بوارەدا چەواشەکارییە.

ئەمڕۆ هەینی، 7ـی 8ـی 2026، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە،، بانگەشەکردن بۆ نوێنەرایەتیکردنی کۆمپانیای ستارلینک یان بوونی مافی تایبەت بە فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکانی لە عێراق، ڕیکلامێکی چەواشەکارانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئینتەرنێتی مانگە دەستکردەکان بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەش کردووە،، ستارلینک هیچ بریکارێکی لە عێراقدا نییە و هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

 جەختیشی کردەوە کە دوای تەواوبوونی ڕێکار و مەرجە پێویستەکان، هەر بریکارێک یان فرۆشیارێکی ڕێگەپێدراو بە فەرمی لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی دەستەکە و کۆمپانیای ستارلینکەوە ڕادەگەیەنرێت.

لە کۆتاییدا دەستەکە داوای لە بەکارهێنەران و دامەزراوە حکومییەکان کرد وریا بن و مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکەن کە بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی ستارلینک یان فرۆشتنی بەرهەمەکانی دەکات، و تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP