دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 3 هەفتە

بەغدا دەست بۆ یەدەگی بانکی ناوەندی دەبات

هەرێم نیوز
حکومەتی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران، بڕیاری دا دەست بۆ یەدەگی بانکی ناوەندی ببات.

ئەمڕۆ هەینی، 7ـی 8ـی 2026، بەپێی زانیارییەکان، لە دوای خۆپیشاندانی فراوانی مووچەخۆران لە بەغدا، چوارچێوەی هەماهەنگی گڵۆپی سەوزی بۆ سەرۆک وەزیران زەیدی هەڵکرد تا دەست بۆ یەدەگی بانکی ناوەندی ببات.

ئاماژەی بەوەش کراوە،، بڕیار دراوە مانگانە ٥ ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی بۆ ماوەی شەش مانگ ڕابکێشرێت تا کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان چارەسەر بکرێت.

لە لایەکی ترەوە، ئەم بڕیارە کتوپڕە لە کاتێکدایە کە حکومەت مانگانە پێویستی بە زیاتر لە ٧ ترلیۆن دینار هەیە و کورتهێنان گەیشتووەتە ئاستێک کە چیتر پەنابردن بۆ چاپکردنی دراو یان قەرزکردنی ناوخۆیی بەس نییە.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەنگاوە وەک کۆتا هەوڵ بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان دەبینرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش لەم بڕیارە سوودمەند دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP