دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی هەرێم فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی واژۆ کرد

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 910 پلەداری سەر بەمیلاکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی 910 پلەداری لەسەر میلاکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتوو کە دەرکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دێت، دوای ئەوەی سەرجەم ئەو پلەدارانە ماوەی یاساییی خۆیان تەواو کردووە و تەواوی ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان گیراوەتە بەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP