هەرێم نیوز
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕێک وەک فەرمانبەرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرج دەکرێت و هیچ جیاوازییەک ناکرێت.
دەشڵێت، هەوڵ دەدات ئاستەنگەکانی ساڵانی ڕابردوو دووبارە نەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی 6ـی 2026، لە دانیشتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و لێکدەرەوانی عێراقی، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە شایستەی دارایی کارمەندانی هەرێمی کوردستان پێکەوە لەگەڵ کارمەندانی سەرانسەری عێراق دەدرێت.
زەیدی دووپاتی کردەوە، کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاون لە عێراق ، بۆیە هیچ جیاکارییەک لە نێوان ئەوان و فەرمانبەرانی ناوچەکانی دیکەی وڵاتدا ناکرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، کە نایەوێت ئەو گرفت و ڕێگرییانەی ساڵانی ڕابردوو کە ببوونە هۆی پاشەکشە و دواکەوتنی شایستە داراییەکانی هەرێم، لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ئەودا سەر هەڵدەنەوە.