دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی زەیدی: پێداگرین لەسەر کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا

هەرێم نیوز

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەخت لەسەر بەردەوامیی پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەکاتەوە و ڕادەگەیەنێت، کە حکومەت پێداگرە لەسەر ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی سەروەریی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ هەینی، 29ـی 5ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی فالح زەیدی، پێشوازیی لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتیی عەشایەری کردووە، کە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە سەردانیان کردووە.

زەیدی لە دیدارەکەدا ڕایگەیاندووە، حکومەت پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی سەروەریی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی پێگە و سەروەریی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە عێراق بەردەوام دەبێت لە کڕانەوە بەرەو بونیادنانی پێوەندیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەو جۆرەی کە بەرژەوەندییەکانی وڵاتی تێدا پارێزراو بێت. 

هاوكات جەختی کردووەتەوە کە تەواوی ئەم بنەمایانە هاوتەریبن لەگەڵ ئەو داواکارییانەی کە مەرجەعیەتی باڵای ئاینی جەختیان لەسەر دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP