دواین هەواڵ

جیهان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆڕی نێتبلۆکس: دوای ٨٧ ڕۆژ لە بڕانی، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ئێران ئاسایی بووەوە

هەرێم نیوز

تۆڕی "نێتبلۆکس" کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی سەربەخۆیە و چاودێریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت دەکات لە جیهاندا، ڕایگەیاند کە هێڵی ئینتەرنێت لە ئێراندا بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، تۆڕی نێتبلۆکس ئاشکرای کرد، کە دوای ٨٧ ڕۆژی ڕێک لە نەبوونی هێڵەکانی گەیاندن و ئینتەرنێت لە ئێراندا، داتاکانیان لە ئێستادا نیشانی دەدەن کە خزمەتگوزارییەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتەدا ئاسایی بووەتەوە و بەستنەوەی دیجیتاڵیی تاران بە جیهانی دەرەوە دەستی پێکردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP