دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: چیتر ڕێگە نادەین تاران هەژموونی خۆی فراوان بکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی توندی کردە سەر ئیدارە دیموکراتەکانی پێشوو و تۆمەتباری کردن بەوەی بەهۆی "لاوازی و ساویلکەییەوە" ڕێگەیان داوە ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببوژێنێتەوە و هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا فراوان بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی 5ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی توڕەئامێزدا لە تۆڕی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، کە تاران بۆ چەندین دەیە سیاسەتی کاتکوشتنی پەیڕەو کردووە، بەڵام لە سەردەمی باراک ئۆبامادا بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی واشنتن گەیشتە ئامانجەکانی.

 ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆباما پشتی لە ئیسرائیل و هاوپەیمانان کردووە و سەدان ملیار دۆلاری ڕادەستی تاران کردووە، بەجۆرێک کە تەنانەت دەسەڵاتدارانی ئێرانیش باوەڕیان بەو "بەختە گەورەیە" نەکردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا، ترەمپ جۆ بایدنی بە "خراپتر لە ئۆباما" وەسف کرد و ئێرانی تۆمەتبار کرد بە کوشتنی سەربازانی ئەمریکی و سەرکوتکردنی توندی خۆپیشاندەران، کە بە وتەی ئەو ٤٢ هەزار کەسی بێتاوانیان کوشتووە. 

ترەمپ بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز کۆتایی بە پەیامەکەی هێنا و وتی: "پێشتر بە وڵاتەکەمان پێدەکەنین، بەڵام ئێستا کە ئەمریکا دیسانەوە گەورە بووەتەوە، چیتر پێناکەننەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP