دواین هەواڵ

عێراق‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وەڵامی ڕاپۆرتەکەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" دەداتەوە

 

هەرێم نیوز

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە یەکەم کاردانەوەدا وەڵامی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی دایەوە و ڕاستی و دروستیی ڕووداوێکی تەمومژاوی لە بیابانی نەجەف و کەربەلا ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی 5ـی 2026، سەعد مەعن ڕایگەیاند کە ئەوەی دەگوترێت دەربارەی دابەزینی هێز لە بیابانی "نخێب"، پەیوەندی بە ڕووداوێکی مانگی ئازاری ڕابردووەوە هەیە. 

بەپێی وتەی ناوبراو، هێزێکی ئەمنی عێراق لەگەڵ هێزێکی "نادیار و بێ مۆڵەت"دا کە پشتیوانی ئاسمانییان هەبووە ڕووبەڕووی پێدادان بوونەتەوە، کە بەهۆیەوە کارمەندێکی ئەمنی شەهید بووە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش کرد، کە هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەربەلا و نەجەف ناوچەکەیان پشکنیوە و لە مانگەکانی نیسان و ئایاردا هیچ هێزێکی بێ مۆڵەتیان لەو بیابانانەدا نەدۆزیوەتەوە.

 ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بنکەیەکی جەنگیی نهێنی بۆ هێزە تایبەتەکانی لە ناوخۆی عێراق دروست کردووە بە مەبەستی بەکارهێنانی لە شەڕی دژ بە ئێران، کە هێندەی نەمابوو بە تەواوی ئاشکرا بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP