دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆیتەرز: بەرلین دەرگای گفتوگۆی بۆ سووککردنی سزاکان بۆ ئێران کردەوە

هەرێم نیوز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ئامادەیە سزاکانی سەر ئێران سووک بکات، بەو مەرجەی تاران ئامادەیی بۆ سازشکردن نیشان بدات.

ئەمڕۆ هەینی، 24ـی 4ـی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بە ئەگەری پێداچوونەوە بە سزاکانی سەر ئێران کردووە. وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەر لایەنی ئێرانی هەنگاوی کردەیی بنێت و ئامادەی سازشکردن بێت لەسەر دۆسیە جێناکۆکەکان، ئەوا بەرلین ئامادەیی تێدایە بۆ کارکردن لەسەر سووککردنی ئەو سزایانەی بەسەر تاراندا سەپێندراون.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوامن، ئەڵمانیاش وەک یەکێک لە هێزە سەرەکییەکانی ناو یەکێتیی ئەوروپا ڕۆڵێکی گرنگ لەم گفتوگۆیانەدا دەگێڕێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP