هەرێم نیوز
تیمی کوردستانی عێراقی (CPT) ئامارێکی مەترسیداری لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە تەنها لە ماوەی دوو مانگدا ١٢٣ کەس بوونەتە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ٢٨ی شوباتەوە تاوەکو ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ٦٩٥ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاژەک (موشەک) بووەتەوە.
📊 دابەشبوونی هێرشەکان و ڕێژەی سەرکەوتنی بەرگری:
کونسوڵخانە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا: ٢٨١ هێرش (٤٠.٥٪).
دامەزراوە مەدەنییەکان و لایەنە نا بەشدارەکان: ٢٣١ هێرش (٣٣.٢٪).
حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات: ١٨٣ هێرش (٢٦.٣٪).
سیستەمی بەرگری: لە کۆی ٦٩٥ هێرش، ٤٠٧ هێرشیان (٥٨.٦٪) بەر لە پێکانی ئامانجەکانیان پوچەڵکراونەتەوە.
💔 زیانە گیانی و ماددییەکان:
قوربانییان: ٢٢ شەهید و ١٠١ بریندار (کۆی گشتی ١٢٣ کەس)، کە ٢٤ کەسیان مەدەنی بوون.
زیانی ماددی: ٦٧ خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ ٤٥ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان زیانیان بەرکەوتووە.
📋 ڕاسپاردەکانی CPT:
تیمی CPT وێڕای پێشوازیکردن لە ئاگربەست، داوا دەکات:
١. دەستبەجێ هێرشەکانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بۆ سەر هەرێم بوەستێنرێن.
٢. حکومەتی عێراق لێپێچینەوە لەو گروپانە بکات کە لە عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێم.
٣. حکومەتی هەرێم و بەغدا بەپێی یاساکانی ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ و ٥٧ی ساڵی ٢٠١٥، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی مەدەنی بکەنەوە.