دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد کانی: ئەگەر نەگەینە ئەنجام، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کوردستان دەبێتە چارەسەر

هەرێم نیوز

بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە ئەگەر لایەنەکان نەگەنە هیچ ئەنجامێک، ئەوا بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە چارەسەر، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت لایەنێک هەیە دەنگەکانی ناهێنێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی 4ـی 2026، ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کە لە ئەگەری نەگەیشتن بە هیچ ئەنجام و ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکاندا، ڕەنگە پەنابردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان باشترین چارەسەر بێت بۆ دۆخەکە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت پارتی دەتوانێت زۆرینەی پەرلەمان دروست بکات، ڕوونیکردەوە: "تەنیا مەسەلەکە ژمارە نییە، بەڵکوو مەسەلە گۆڕانی هاوکێشەکانە، چونکە زۆر شت ڕوویان داوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە."

لە درێژەی قسەکانیدا، ئەحمەد کانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەگەر لە کاتی خۆیدا بارودۆخەکە بەو شێوەیە بووایە کە ئێستا هەیە، لەوانەیە لایەنێک لە لایەنەکان ئەو دەنگانەی بەدەست نەهێنایە.

هەروەها وتیشی: "ئەوەی ئێستا خەڵک دەیبینێت و دەیخوێنێتەوە و لای ڕوون بووەتەوە، ئەگەر جاران ئەو هۆشیارییەی هەبووایە، لەوانەیە ئەو دەنگەی بە لایەنێک لە لایەنەکان نەدابا."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP