هەرێم نیوز
بەهۆی کەمیی سووتەمەنی کە لە ئەنجامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران دروست بووە، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان پەکخستووە و هەزاران گەشتیش هەڵوەشێندراونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ـی ٤ـی ٢٠٢٦، گۆڤاری "پۆلیتیکۆ" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کە کەمیی سووتەمەنی ڕووبەڕووی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بووەتەوە و ئەمەش وایکردووە نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کۆمپانیای "لوفتهانزا"ی ئەڵمانی بەو هۆیەوە نزیکەی ٢٧ فڕۆکەی لە کار لاداوە و ٢٠ هەزار گەشتی فەرمیی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە.
وتەبێژی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی ٤٠ هەزار تۆن سووتەمەنییە، تاوەکو کۆمپانیاکە بتوانێت لانی کەم گەشتە ناوخۆییە کورت مەوداکانی ئەنجام بدات.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکانی وزە بەهۆی داخراویی تەنگەی هورمز و کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت، تووشی شڵەژانێکی گەورە بوون.