دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی نەوتی برێنت ئاستی ١٠١ دۆلاری تێپەڕاند

هەرێم نیوز
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بازدانێکی گەورەی تۆمار کرد و بە ڕێژەی زیاتر لە ٣٪ بەرزبووەوە، بەوەش بۆ یەکەمجار لەمساڵدا ئاستی ١٠١ دۆلاری تێپەڕاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ـی ٤ـی ٢٠٢٦، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١٠١.٦٦ دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ بە ٩٨.٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا. ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەم گۆڕانکارییە خێرایە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش (WTI) کە بە ڕێژەی ٢.٥٪ هەڵکشا و گەیشتە ٩٢.٢٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەردەوامیی داخراویی تەنگەی هورمزەوە هەیە، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا.

 وتەبێژی ئەم کەرتە داراییە ڕایدەگەیەنێت، کە دڵەڕاوکێی وەبەرهێنەران لەبارەی ناسەقامگیریی ئاگربەست و بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان، پاڵنەری سەرەکی بوون بۆ تێپەڕاندنی ئاستی ١٠٠ دۆلار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP