دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

واشنتن: ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی ئابووری" و گەمارۆی دەریایی دژی ئێران بەردەوامە

هەرێم نیوز

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دیاریکردنی وادەیەکی ٣ بۆ ٥ ڕۆژی دەکەن بۆ ئاگربەست و ڕایگەیاند، کە هیچ وادەیەکی کۆتایی دیاری نەکراوە و گەمارۆ دەریاییەکانیش وەک خۆیان بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 4ـی 2026، کارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، کە دوای بڕیارەکەی دوێنێی دۆناڵد ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست، ئەمریکا چاوەڕێی وەڵامێکی یەکگرتووی سەرکردایەتیی ئێرانە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دابەشبوونێکی ناوخۆیی گەورە لە نێوان سەرکردە "واقیعبینەکان و توندڕەوەکانی" ئێراندا هەیە. 

لیڤیت جەختی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی ئابووری" لە ماوەی ئاگربەستدا بەردەوام دەبێت، کە تێیدا گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا دەپارێزرێت.

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ترەمپ هیچ وادەیەکی کۆتایی (Deadline) بۆ ئاگربەستەکە دیاری نەکردووە و ئەو ڕازییە بە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان، چونکە تێدەگات کە ئێران لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر لاوازدایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP