هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی کتوپڕدا ڕایگەیاند کە ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و ئێران تەنها تا ئێوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "ئێوارەی چوارشەممە بە کاتی واشنتن، ئاگربەست لەگەڵ ئێران بە فەرمی کۆتایی دێت."
ئەم ڕاگەیاندنەی ترەمپ دوای زنجیرەیەک گرژیی چەند ڕۆژی ڕابردوو دێت، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لە گەرووی هورمز و لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی تاران کە ڕایانگەیاندبوو تا گەمارۆ دەریاییەکان بەردەوام بن، هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادەن.
چاودێران پێیان وایە کۆتاییهاتنی ئاگربەست لەم کاتەدا، ناوچەکە دەخاتە بەردەم ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆ، بەتایبەت لە ناوچەی کەنداو و گەرووی هورمز.