دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ترەمپ: شوێنی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران گۆڕیوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەینەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، گەڕی نوێی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێران لە وڵاتی پاکستان ئەنجامنادرێت و شوێنێکی دیکەیان بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 4ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ڕاگەیاندووە، ئێستا ویستی دانوستانیان زیاترە و ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، شوێنێکی دیکەیان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆکان دیاریکردووە و لە ئێستادا تاوتوێی دەکەن.

ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاماژە بە پاکستان وەک مەڵبەندی دانوستانەکان دەکرا، بەڵام لێدوانە نوێیەکەی ترەمپ نیشانی دەدات کە واشنتن و تاران لەسەر شوێنێکی جیاواز گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە لە چوارچێوەی کێبڕکێی کاتدایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی پێش ٢١ـی ٤ـی ٢٠٢٦، کە وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان هەردوولایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP