هەرێم نیوز
ئێران دەسەڵاتی تەواو دەداتە پارێزگارەکان
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەبوونی هەشت هەزار کیلۆمەتر سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەموو هەوڵێک بۆ سەپاندنی گەمارۆ و ئابڵوقە بێکاریگەر دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 4ـی 2026، وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویکردەوە، پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەکان دەسەڵاتی تایبەتیان پێدراوە بۆ بێکاریگەرکردنی گەمارۆی دەریایی. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دروستکردنی ئاسانکارییە لە هاوردەکردنی کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکانی وڵاتدا.
ئەم بڕیارانەی تاران لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز و سێکتەری وزەدا زیادیان کردووە و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئابووریی ئەو وڵاتە لە هەڵکشاندایە، هەربۆیە حکومەت پەنای بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی ناوخۆیی و بەکارهێنانی سنوورە وشکانییەکان بردووە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.