دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا شکستیان هێنا

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە، وڵاتانی تورکیا، میسر و پاکستان هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی ئێران ڕازی بکەن بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا. ئامانجی ئەم هەوڵانە ڕاگرتنی شەڕ یان گەیشتن بووە بە ئاگربەستێکی کاتی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، بەرپرسانی ئێران ئامادە نەبوون لە داواکارییەکانیان پاشەکشە بکەن. تەنانەت تاران ئەو پێشنیازەشی ڕەتکردووەتەوە کە بەرامبەر ئاگربەستێکی کاتی، گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەکاندا بکاتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئێران بە نێوەندگیرەکانی وتووە، هیچ ئارەزوویەکی نییە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆببێتەوە. تاران داواکارییەکانی واشنتنی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بە "قبووڵنەکراو" ناوبردووە.

ئەم بنبەستە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە ترەمپ مۆڵەتی کۆتایی بۆ هێرشەکان دیاری کردووە. تورکیا و میسر و پاکستان ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر ئەم هەوڵانە سەرنەگرن، ناوچەکە ڕووبەڕووی شەڕێکی گەورەتر ببێتەوە کە کۆنترۆڵکردنی ئاسان نەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP