دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دەست بە دابەشکردنی دووەم سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ لە کرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و بازرگانیی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار کرد سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.

وردەکاریی دابەشکردنەکە:
ئەمە دووەم سەبەتەی خۆراکە لە ساڵی ٢٠٢٦دا کە دابەش دەکرێت و پشت بە داتاکانی مانگی سێ دەبەستێت. پڕۆسەکە لە بنکەی ٢٦١ تا بنکەی ٢٩٢ دەگرێتەوە و هەردوو سنووری ناوشار و دەرەوەی شار دەگرێتەوە.
ماددە خۆراکییەکان بۆ هەر کەسێک:
• برنج: ٣ کیلۆگرام
• شەکر: ١ کیلۆگرام
• زەیت: ١ لیتر
• لەتکە نۆک: ١ کیلۆگرام
• دۆشاوی تەماتە: ٤٠٠ گرام

ڕێنمایی بۆ بریکارەکان:
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردووەتەوە کە پێویستە بریکارەکان لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانەدا بە وردی ڕەچاوی کوالێتیی ماددەکان بکەن. هەر ماددەیەک دەرکەوت کە خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت، نابێت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، بەڵکو دەبێت کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە تاوەکو بۆیان بگۆڕدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP